AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢ ١٣:٢٣

ڕوانگەی دیمەشق و ئەمریکا هەمبەر کوردی سووریا گۆڕدراوە؟

ڕوانگەی دیمەشق و ئەمریکا هەمبەر کوردی سووریا گۆڕدراوە؟

بە گوێرەی ڕاپۆرتی واشنتۆن پۆست، وادیارە کە واشنتۆن لەگەڵ گەڵاڵەی ئایدیای " حکومەتی کەمتر ناوەندگەرا" بۆ داهاتووی سووریا، نزیک لە هەڵوێستی کوردەکان دەبێتەوە بەڵام دیمەشق هەر لە سەر فەرمی بوونی زمانی عەرەبی و نکۆڵی مافی تەواوی فەرهەنگی کوردەکان پاداگاری دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ئەگەری گۆڕانی هەڵوێستی ئەمریکا لە سووریا و نزیک بوونەوەی ئەمریکا بە هەڵوێست و داواکاری کوردەکانی ئەو وڵاتە نووسی: دوای ڕووداوەکانی سوەیدا وادیارە نیشانەگەلێک لە گۆڕانی هەڵوێست لە هەندێک ناوەندە نێودەوڵەتییەکان نیسبەت بە داهاتووی سیاسی سووریا و بەتایبەتی پرسی کوردەکان دیارە. لەم نێوانەدا توماس باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، لەم دواییەدا لێدوانێکی هەبووە کە دەتوانێت وەکوو هەنگاوێک بەرەو قبووڵ کردنی زیاتری هەمەڕەنگی ئێتنیکی و زمانی لە سووریا بێت.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆررتە، باراک لە لێدوانێکدا کە بە ئاشکرا پێچەوانەی سیاسەتە پێشووەکانی واشنتۆنە، وتی: ئێمە بەدوای فیدراسیۆنەوە نین بەڵام ئەبێ مۆدێلێکیی کەمتر ناوەندگەرا لێک بدەینەوە. مۆدێلێک کە تێیدا بتوانرێت هەموو گرووپەکان بتوانن یەکپارچەیی، فەرهەنگ، زمانی خۆیان بپارێزن و لەلایەن ئیسلامگەراکانەوە هیچ هەڕەشەیەک لەسەریان نەبێت.

ئەو لێدوانانە بەتایبەتی لە سێبەری نزیک بوونی هەڵوێستی ئەمریکا لەگەڵ ڕوناگەی هێزەکانی هەسەدە کە زۆربەیا نکوردن، دەتوانێت خاڵێکی وەرچەرخان لە دیپلۆماسی ئەمریکا بێت.

هەڵوێستی دیمەشق: نەرمی دەنوێنێت یا نا؟

لەلایەکی ترەوە، دیمەشق هەر هەڵوێستی فەرمی خۆی پاراستووە و تەنیا زمانی عەرەبی لە دەستوور وەکوو زمانی فەرمی وڵات ناساندووە. بە وتەی گرگوری واترز، کارناسی پرسەکانی سووریا: زۆربەی بابەتەکان سەبارەت بە ناوەندگەرایی یان پێچەوانەکەی لە دەسەڵاتداری سووریا، تووشی وشەی هەستیار بوونەتەوە، لە حاڵێکدا کە ئەگەر چاو لە پێکهاتەی ئیداری و سیاسی دیمەشق لە ناوچە جیاجیاکان بکەین، جۆرێک مۆدێلی تێکەڵ(هیبریدی) لە کردەوەدا دەبینرێت.

بەم حاڵەوە، ڕەخنەکان سەبارەت بە بەفەرمی نەناساندنی مافی فەرهەنگی و زمانی کوردەکان هەر درێژەی هەیە. مێگان بودت کارناسی پرسەکانی کورد، دەڵێت هەوڵی ئەرێنی سیمبولیکی زۆر دراوە وەکوو ئەوەی کە زمانی کوردی چی دیکە نایاسایی نییە، بەڵام لە یاسایی بوون تا یەکسانی ماف مەودای زۆر هەیە. ئەو دۆخە دەتوانیت ناسەقامگیر بێت.


داهاتوو: دانوستان یان بەرەوڕوو بوونەوە؟

سەرەڕای سەرهەڵدانی نیشانەگەلێک لە گۆڕان لە هەڵوێستی نێودەوڵەتی، کارناسان نیسبەت بە چارەسەری ئەو پرسە لە ڕێگای دانوستانەوە زۆر گەشبین نین. بە بڕوای مێگان بودت، ئەگەر گۆڕانێکی مانادار لە بەفەرمی ناساندنی مافی کوردەکان ڕوو نەدات. ئەگەری ڕوودانی دووهەمین سەرهەڵدانەوەی کورد لە سووریا هەیە.

هەرچەندە لێدوانەکانی ئەم دواییەی نوێنەری ئەمریکا نیشاندەری کردنەوەی بواری دیپلۆماسیە، بەڵام ڕاستی مەیدانی و سیاسی لە سووریا بەتایبەتی هاوپەیوەند بە مافی زمانی و فەرهەنگی کوردەکان، هێشتا کێشەی زۆری لەبەردەمدایە. جووڵە لە سیاسەتی " یاسایی بوونی پلە دوو" بوونی کوردەکان بەرەو لەبەرچاوگرتنی " یەکسانی تەواوی ماف" ئەوان هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژیان لە پێشە.




News ID 56524

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha